ئه‌مڕۆ دووشه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕێگریكردن و ئاماده‌كاری له ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی سكچوون و ڕشانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی د. سەباح نه‌سره‌دین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی who و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ کرا لەبارەی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لەنێو منداڵان و پشکنینەکان و داخڵبوونیان لە نەخۆشخانەکان کە چۆن چارەسەرە تەندروستییەکانیان پێشکەش بکرێت و لە گواستنەوە بەری پێ بگیرێت بە ڕەچاوکردنی خۆپارێزییەکان و جێ بەجێکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان لەو حاڵەتانەی هۆکارن بۆ تووشبوون و بڵاوکردنەوەی.
جێی باسه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانی و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه له‌نێو منداڵان سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌هۆیه‌وه به ده‌یان منداڵ داخیلی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.