له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژه‌ڤی كوردستان) سه‌باره‌ت به گرینگی یـەکگـوتاری کـورد لە پرسـە نـیشتمانییەکـان، ئەیـاد نامیق ـ ئەمینداری پیشـووی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند كه پێویسته كورد به‌شداری له بڕیاره نیشتمانییه‌كان دوور له حزبی بكات.
ئه‌یاد نامیق ڕایگه‌یاند: كورد پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌نگاوی باش نراوه و سه‌ردانی شاندی جیاجیای حزبه‌كان له‌نێوان یه‌كتر جێگه‌ی دڵخۆشییه.
ڕأشیگهیاند: پێویسته كورد له به‌غدا به‌شداری له بڕیاری نیشتمانی دوور له بڕیاری حزبی بكات، چونكه دۆخی ئێستای ناوچه‌كه زۆر هه‌ستیاره، له‌م ساته‌ش پێویسته له به‌غدا یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك ده‌نگ بین، چونكه به دڵنیاییه‌وه له‌م نزیكانه گۆرانكاری زۆر و گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش جیهان، ئه‌گه‌ره‌كانیش بۆ گۆڕانكاری خێرا له ناوچه‌كه كراوه‌ن.
ئەمینداری پیشـووی پەرلەمانی عێراق روونیشی كرده‌وه كه كێبركێ له‌نێوان حزبه كوردستانییه‌كان له ناو گۆره‌پانی كوردستان زۆر ئاساییه، به‌ڵام دۆخه‌كه له به‌غدا پێچه‌وانه‌یه و پێویسته له‌وێ یه‌كگرتوو بین.
گوتیشی: پێویسته كورد له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له سه‌ر ئاستی جیهان كورد ناوێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئه‌وه كورد بوو ئه‌فسانه‌ی داعشی تێك‌شكاند و له‌ناوبرد، ڕاستییه‌كه‌ی ئێستا له‌نێو وڵاتانی دنیا پێگه‌ی كورد زۆر به‌هێزتریش بووه و ناكرێت ئه‌و پێگه‌یه لاواز بكرێت.
ئه‌یاد نامیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا پابه‌ندی ته‌واوی ده‌ستوور بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به هه‌موو هێزێك به‌رگری له مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان بكات.
ئەمیندارهكهی پیشـووی پەرلەمانی عێراق هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆماریش یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت تا له كۆتاییدا بتوانن به‌رگری له مافه‌كانی كورد بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م شۆرشه‌كانی ڕابردووی كورد دژ به ڕژێمه‌كان بووه نه‌ك پێكهاته‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كورد به‌شێك نه‌بووه له ململانێ پێكهاته‌كانی شیعه و هه‌روه‌ها لایه‌نگیری بۆ هیچ لایه‌نێكیش نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.