Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:26

له‌ ئێران 76 كه‌س ژه‌هراوی بوون

کوردستان TV
100%

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ كارگه‌یه‌كی پارێزگای فارس له‌ باشووری ئێران ڕوویداوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 76 كه‌س ژه‌هراوی بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م‌ له‌ كارگه‌ی (فه‌یرۆز ئاباد) تایبه‌ت به‌ كاربۆناتی سۆدیۆم ڕوویداوه‌ و تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 81 كه‌س بریندار بوونه‌.

له‌نێو‌ برینداره‌كان 5 كه‌س سووتاون و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، هه‌روه‌ها 76 كه‌سی تریش به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی كاربۆناتی سۆدیۆمه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون.

میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ناوچه‌یه‌كی فراوانی ده‌وروبه‌ری كارگه‌كه‌ چۆڵكراوه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی ژه‌هراوی و مه‌ترسی دروستبوونی له‌سه‌ر هاووڵاتییان.

تا ئێستاش هۆكار و سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕوون نییه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پۆلیس ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.