بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 64 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 22 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 10 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی غاز و 2 حاڵەتی خنكان لەئاودا و 2 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی تەقەمەنی و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەخوارەوە و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.