ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە دوایین شەپۆلی خۆڵبارین هەزار حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆماركراوە.
سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لە دوایین شەپۆلی خۆڵبارین كە سەرتاسەری عێراقی گرتۆتەوە، تا ئێستا دامەزراوە تەندروستییەكان هەزار حاڵەتی هەناسەتەنگییان پێگەیشتووە.
ئەلبەدر ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو تووشبووەكان خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە.
لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆڵێكی خۆڵبارین سەرتاسەری عێراقی گرتۆتەوە.
بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین هەزار حاڵەتی هەناسەتەنگی لە عێراق تۆماركراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.