زۆرێك له هاوڵاتیان حه‌ز به‌خواردنی جگه‌ر ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر چی سوودێكی باشی بۆ جه‌سته‌ی مرۆز هه‌یه،له‌هه‌مان كاتیش‌دا زیانیشی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته "لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك" ده‌ڵێت"لەگەڵ ئەوەی نكۆڵی ناكرێ جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێ سوودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، ڕێژەیەكی زۆز ڤیتامین B12ی تێدایە كە سودی هەیە بۆ زیادبونی خوێن و یارمەتی دروستبونی خرۆكە سورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر بەهێزبونی قژو نینۆك، پارێزگاری لە ددانەكان و ئێسقان دەكات، بەهای خۆراكی بەرزەو دەوڵەمەندە بەپرۆتین كە ۲۸.۱۸٪ پرۆتینە".
هه‌روه‌ها لەشكر حمید ده‌ڵێت"بەدڵنیاییەوە زیانەكانی لە سودەكانی زیاترە، چونکە جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان پەلەوەرەكاندا، هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان بۆ نمونە دەدرێت بە مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوەو بەمەش ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، لەبەرئەوەی ڕێژەی پرۆتینی بەرزە لەناو لەشدا ترشی یۆریك درودست دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی كۆلسترۆڵی بەرزەو خۆراكێكی گونجاو نی یە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە. پاشانیش بۆ ئەوانەی پەستانی خوێن یان هەیە زیانی هەیە هەروەها ڕێژەی ڤیتامی Aی بەرزە دەبێتە هۆی ژەهراوی بون بە زیادبونی ڕێژەكەی".
له كۆتاییدا لەشكر حمید ده‌ڵێت"پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان ئەو مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە هەروەها جگەری بەستوی هاوردە نەبێت، چونكە ڕێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.