یانه‌ی هه‌ولێر ماڵئاوایی له جامی عێراق كرد، له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ و له یاریگای ئه‌حمه‌د ڕازی له به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی كه‌رخ، له یاریه‌كه‌دا هه‌ولێر درێسی سپی و كه‌رخیش درێسی زه‌ردی پۆشیبوو، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی كه‌رخ به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
له گێمی یه‌كه‌مدا، كه‌رخ به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان جه‌عفه‌ر عوبهیس له خوله‌كی سێزده تۆماری كرد، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و پێنج‌دا، یاریزان كۆسره‌ت بایز گۆڵی به‌رامبه‌ری هه‌ولێری به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به ته‌واوبوونی كاتی یاسایی یاری به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نابرایه به‌ر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی كه‌رخ به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق و له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات، یانه‌ی هه‌ولێریش نه‌یتوانی درێژه به ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بدات و له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ماڵئاوایی كرد.
هه‌ولێر ماڵئاوایی له جامی عێراق كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.