له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر یاریگای خۆی و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مه‌سافی باشووری میوانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
له خوله‌كی سییدا، یاریزانی پیشه‌گه‌ری كامیرۆنی، فرانك سیدریك گۆڵێكی بۆ زاخۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوپێنجدا، هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه به‌م ئه‌نجامه‌و به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به سوودی تیپی میواندار كۆتایی هات.
به‌م بردنه‌وه‌ش یانه‌ی زاخۆ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته‌وه.
له‌جامی عێراقدا زاخۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مه‌سافی باشوور تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.