هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا بۆ شه‌شه‌م جار له مێژووی خۆی گه‌یشته كۆتاییه‌كانی جامی جیهان، له یاری قۆناغی كۆتایی پاشكۆی نێوده‌وڵه‌تی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر.
هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆی برده‌وه، یاریه‌كه له یاریگای ئه‌حمه‌د بن عه‌لی له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، له هه‌ر چوار گێمی یاسایی و زیادكراوی یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یهكترو هه‌ردوولاش چه‌ندین ده‌رفه‌تی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان له‌ده‌ستدا، تا له كۆتایی گێمی زیادكراوی دووه‌م هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
بۆیه په‌نا برایه به‌ر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بۆ شه‌شه‌م جار له مێژووی خۆی بلیتی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی به‌ده‌ستهێناو له گڕوپی چواره‌می مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ڕه‌نساو دانیمارك و تونس ده‌بێته‌وه.
ئه‌مشه‌ویش دوایین یاری قۆناغی كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكاو نیوزله‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئوستڕالیا بۆ شه‌شه‌م جار له مێژووی خۆی گه‌یشته كۆتاییه‌كانی جامی جیهان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.