له گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ و له گڕوپی یه‌كه‌می ئاستی یه‌كه‌می خوله‌كه‌و له یاری لوتكه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای خاوه‌نی نازناوی پێشووی نه‌یشن لیگ له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی شكستی هێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیای میوانی دۆڕا.
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد به تایبه‌تی یاریزانانی كڕواتیا كه یه‌كێك له هێرشه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، لوكا مۆدریچ ئه‌ستێره‌ی كڕواتیا گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی پێنج تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی فه‌ڕه‌نسا هه‌رچی له توانایاندا بوو پێشكه‌شیان كرد بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی كڕواتیا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌می ئاستی یه‌كه‌م بۆ حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و فه‌ڕه‌نساش درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا‌و به ته‌نها دوو خاڵ له پله‌ی چواره‌م و كۆتایی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.