له‌گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان گڕوپی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسای میوانی برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای پاركن ستادیۆم له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی بیستویه‌كدا، یاریزان جۆناس ویند گۆڵێكی بۆ دانیمارك تۆماركرد، پاشان یاریزان ئه‌ندریاس سكۆڤ ئۆلسێن گۆڵی دووه‌می دانیماركی له خوله‌كی سیی و حه‌وت به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی دانیمارك له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌می ئاستی یه‌كه‌م بۆ نۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و نه‌مساش به چوار خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا دانیمارك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نه‌مسا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.