Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:30

ئێران له‌ پێنج ڕۆژدا 9 هاووڵاتی كورد له‌ سێداره‌ده‌دات

کوردستان TV
100%


ئێران نۆ هاوڵاتی كورد له‌ سێداره‌ ده‌دات.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، ناسنامەی بەندکراوێکی خەڵکی هەرسین کە پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەندیخانەی کرماشان لە سێدارە دراوە ئاشکرا بوو و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم 9 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان لە سێدارە دراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین بە ناوی بابا سەبزی تەمەن 45 ساڵ کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای شاری کرماشان جێبەجێ کراوە.
 

بابا سەبزی خەڵکی هەرسین چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم 9 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام، کرماشان و ئورمیە لە سێدارە دراون کە سێ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و6 کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپاوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.