Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 23:22

یەكەم كاروانی حاجيانی عێراق بۆ سعوودیە بەڕێكەوت

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ سێشەممە 14-6-2022كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی یەكەم گەشتی خۆی بۆ گواستنەوەی حاجيانی عێراق لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینە راگەیاند.
 لەوبارەیەوە عەباس عومران ئەلزوبەیدی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە، كە لەسەر زەوی سەرپەرشتی گرووپكردنی حاجيانی دەكرد، گوتی: كۆمپانیاكە توانای تەواوی خۆی كۆكردەوە و بەكاریهێنا بۆ خزمەتكردنی حاجيان و دابینكردنی هەموو ئامرازێكی ئاسوودەیی بۆیان.
هەروەها دوێنێ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و  عومڕەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە بەگوێرەی خشتەی دیاریكراو بۆ بەڕێكردنی حاجیانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە، یەكەم كاروان لە ڕێكەوتی (16/6/2022) دەستپێدەكات و بەردەوام دەبێت تاوەكو (22/6/2022) لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.