ئەمڕۆ سێشەممە 2022.6.14، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بەبۆنەى ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشان، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر لە پارکی شار هەڵمەتێکی خوێن بەخشینى ئەنجامدا.
جێگەى باسە، 6/14 ڕۆژی جیهانیی خوێنبەخشان (World Blood Donor Day)ـە و هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا ڕێز لەو کەسانە دەگیرێت کە وەکوو چالاکییەکی مرۆڤدۆستانە خوێنی خۆیان دەبەخشن بەو کەسانەی کە نەخۆشن و پێویستیان بە خوێن هەیە و بەم شێوەیە بەخشینی خوێن ساڵانە گیانی چەندان ملیۆن مرۆڤ لە مەرگ ڕزگار دەکات.
بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر لەپارکی شار هەڵمەتێکی خوێن بەخشین ئەنجامدرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.