له راگهیاندراوێكدا، دهستهی وهبهرهێنانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ھەرێمی کوردستان و ئیمارات دەچنە قوناغێکی دیکەی وەبەرھێنان و بازرگانی ، لە نوێترین ھەنگاودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، ھەوڵدەدەن پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان فراوان بکەن و پەرەی زیاتری پێبدەن.
دهستهی وهبهرهێنان ئاماژهی بهوهشكردووه، ئهمڕۆ سێشهممه 14 ى 6 ى 2022، د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، پێشوازی لە ئەحمەد زاھری ، کونسڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کرد و پێخۆشحاڵ بوو بەدەستپێشخەری دامەزراندنی ئەنجوومەنەکە ، لەپێناو بووژانەوەی ئابووری ، ئامادەیی ھەموو کارئاسانییەکی دەربڕی.
راشیدهگهیهنن، کونسڵی گشتی ئیمارات ، دامەزراندنی ئەنجوومەکەی بە پێویست ناوبرد و ئاماژەی وەبەکرد ، بۆ پەرەپێدانی وەبەرھێنان و بازرگانی ھەوڵی ھێنانی 6 بانک بۆ کوردستان دەدەن و ئامانجیشیانە سوود لە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان وەرگرن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.