ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ته‌واوكردو به‌فه‌رمی بووه یاریزانی یانه ئینگلیزیه‌كه.
هالاند له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنده‌وه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز هاته ڕیزی مان سیتی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سیتیزێنز بڕی حه‌فتاوپێنج ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هالاندی پێشكه‌شی دۆرتمۆند كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس ئه‌م ئه‌ستێره لاوه مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی بیست ملیۆن یۆرۆ له ڕیزی تیپه نوێیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، دوای هاتنی بۆ ڕیزی مانچسته‌رسیتی، هالاند ڕایگه‌یاند كه خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری بۆ ئینگلته‌راو یانه‌ی مانچسته‌رسیتی هه‌یه‌و هه‌موو كاتێك هانده‌ری ئه‌و یانه‌یه بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دایك بووی ئینگلته‌رایه‌و پێشتریش باوكی یاریزانی مانچسته‌رسیتی بوو، بۆیه ئێستا هه‌ست ده‌كات گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، هالاند ئاشكراشی كرد كه زۆر سه‌رسامه به شێوازی یاریكردنی مان سیتی و ئاره‌زووی ئه‌م شێوازه‌ی یاریكردن ده‌كات كه پشت به پلانی هێرشبردن ده‌به‌ستێت، پێشبینیشیكرد ئاست و توانای یاریكردنی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر پیپ گواردیۆلا به‌رزتر ببێته‌وه‌و هیوای خواست گۆڵی زۆر به درێسی مان سیتی تۆماربكات، هالاندی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاروبیست له یانه‌ی ڕێد بوڵ سالزبۆرگی نه‌مساییه‌وه په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆند كرد‌و له كۆی هه‌شتاونۆ یاری له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان هه‌شتاوشه‌ش گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه، هه‌روه‌ها له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی نۆروێژ بیست گۆڵی له كۆی بیستویه‌ك یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه.
هالاند سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی به مانچسته‌رسیتی ته‌واوكرد و بووه یاریزانی یانه ئینگلیزیه‌كه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.