هه‌موو ساڵێك له 14-6 یادی ڕۆژی جیهانیی خوێن به‌خشین ده‌كرێته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌و رۆژه‌دا خوێن ده‌به‌خشرێت، به‌و كه‌سانه‌ی كه پیویستیان به خوێنه.
بۆ ده‌بێت خوێن ببه‌خشێن؟ ئایه ڕاسته خوێن به‌خشین ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی؟
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ریده‌خات كه خوێن به‌خشین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژیانیاندا چه‌ند جارێك خوێن ده‌به‌خشن، ته‌مه‌نیان درێژتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی خوێن نابه‌خشن، بۆیه گرنگه مرۆڤ له ته‌مه‌نی خۆیدا چه‌ند جارێك خوێن ببه‌خشێت.
به پێی ئه‌و توێژینهوهیهیی كه له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا له‌سه‌ر ملیۆنان كه‌س ئه‌نجامدراوه كه له ژیانیاندا خوێنیان به‌خشیوه‌ته كه‌سانی دیكه و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ته‌مه‌نیان درێژتر بوه به‌راورد به‌وانه‌ی خوێن نابه‌خشن، چونكه خوێن به‌خشین وا ده‌كات مرۆڤ ئارامتر و بێ ئازارتر بێ.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت تا ئێستا پسپۆڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد و درشت هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی خوێن به‌خشینیان دیاری نه‌كردوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه گواستنه‌وه‌ی خوێن ببێته هۆی نوێبونه‌وه‌ی خوێن لای كه‌سی خوێنبه‌خش هه‌روه‌ها واده‌كات ئه‌و كه‌سه له بارودۆخی نه‌خوازراویشدا ئه‌گه‌ری ژیانیان زیاتربێت.
هه‌روه‌ك خوێن به‌خشین هۆكارێكه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاسن لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كانزایه له له‌شیاندا زۆره، چونكه زۆربونی رێژه‌ی ئاسن زیاد له بڕی پێویست كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێنی خۆیان ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی كه‌سێكی دیكه له مردن رزگار بكه‌ن، پێویسته پێش خوێنبه‌خشین و دوای خوێنبه‌خشین ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بن:
1- پێویسته پێش ئه‌وه‌ی خوێن ببه‌خشیت، ته‌ندروستییه‌كی باشت هه‌بێت و هیچ جۆره نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌ت نه‌بێت.
2- پێوسته پێش به‌خشین و دوای به‌خشینی خوێن، له‌ماوه 24 سه‌عاتدا، به راده‌یه‌كی زۆر شله‌مه‌نییه‌كان بخۆیته‌وه.
3-پێوسته دوای به‌خشینی خوێن، راسته‌وخۆ خواردنه نیشاسته‌ییه‌كان بخۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی وزه و توانات دووباره بۆ بگه‌ڕێته‌وه و رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا جێگیر ببێته‌وه.
4- پێویسته ئه‌و خواردنانه بخۆیت كه ماده‌ی ئاسنیان زۆره، به‌تایبه‌تی "شه‌ربه‌تی خۆخ، چه‌وه‌نده‌ر، چه‌ره‌زات، په‌تاته، نیسك، پاقله‌مه‌نییه‌كان، گۆشتی چێڵ، جه‌رگ،به‌روبوومی ده‌ریایی و مێوژ".
5- هه‌ندێك خۆراك كاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ده‌بێته هۆكارێك بۆ هه‌ڵمژینی ماده‌ی ئاسن، وه‌ك: "چا، سپێناخ، خواردنه‌وه گازییه‌كان، رێواس".
6- ڤیتامین "C" یارمه‌تیده‌ره بۆ زیادبوونی ماده‌ی ئاسن له جه‌سته‌دا، باشتره ئه‌گه‌ر گرنگی به هه‌ندێك له خواردنه‌وانه بده‌یت كه ماده‌ی "C" زۆره، به‌تایبه‌تی شه‌ربه‌تی "لیمۆ و پرته‌قاڵ".
7- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد، به‌هۆی خوێنبه‌خشینه‌وه، بورایه‌وه، یاخود سه‌رت گێژی خوارد، راسته‌وخۆ پاڵبكه‌وه به‌جۆرێك قاچه‌كانت به‌رز بكه‌ره‌وه له ئاستی سه‌رت.
8-باشتر وایه دوای خوێن به‌خشین كه‌مێك پشوو بده‌یت و راسته‌وخۆ ده‌ست به جوڵه نه‌كه‌یت، پێش خوێنبه‌خشینیش باشتر وایه برسییت نه‌بێت.
9-هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی خوێن ده‌به‌خشن، جگه‌ره كێشن و ئه‌وان دوای خوێنبه‌خشین ئاره‌زوویان بۆ كێشانی جگه‌ره زیاتر ده‌بێت، پێویسته خۆیان به دووربگرن له‌و ئاره‌زووه.
10-چاوه‌ڕوانی پشكینینی خوێنه‌كه‌ت به له تاقیگه و ژماره‌ی مۆبایلی خۆت به‌جێبهێڵه له بانكی خوێن و تاقیگه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له خوێنه‌كه‌تدا هه‌بوو په‌یوه‌ندیت پێوه بكه‌نه‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.