ئەمڕۆ مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سیمینارێکیان لە ژێر ناونیشانی (پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی میسر لەگەڵ هەرێمی کوردستان ) بۆ شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەب و هەڤاڵانی مەکتەب رێکخست .
لە سیمینارەکەدا بە گشتی باس لە پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کرد و کاریگەریی ئەو پەیوەندییانە لەسەر پتەوکردنی نێوان هەرێم و ئەو وڵاتانە ، بەتایبەتی جەختی لەسەر وڵاتی میسر کرد لە تایبەتمەندی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم کە تێروانینێکی تایبەتییان هەیە بۆ عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ، لە لایەکی ترەوە جەختی لەسەر کارو چاڵاکییەکانی مەکتەبی پارتی لە قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە کرد کە کاریگەری لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان هەیە .
هەروەها ئاماژەی بە تێروانینی گەل و حکومەتی میسری بۆ دۆزی رەوای کورد کرد ، کە لەگەڵ مافە دەستورییەکانی میللەتی کوردن .
لە تەوەرێکی تری سیمینارەکەدا بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە میسر باسی لە گرنگی بایەخدان بە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی هەردوو لا کرد بە تایبەتی کە وڵاتی میسر پێگەیەکی تایبەتی لە ناوچەکە و جیهاندا هەیە .
لە کۆتایی دا هەڤاڵان و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە سەرنج و تێبینیەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد .
سیمینارێک لەلایەن مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر ڕێکخرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.