مارسێلۆ داسیلڤای به‌ڕازیلی به‌فه‌رمی ڕیزی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی جێهێشت و ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه ڕێوڕه‌سمێكی بۆ ماڵئاواییكردن له یاریزانه‌كه به ئاماده‌بوونی فلۆرنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیال مهدریدو كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه سازكرد.
مارسێلۆ به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه قسه‌ی كرد‌و گوتی، ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو یاریزانان و هاوكارانم و سه‌رجه‌م ڕاهێنه‌ران و كارمه‌ندانی ڕیال مه‌درید بكه‌م كه به‌خته‌وه‌ر بووم به‌وه‌ی ساڵانێك له ڕیزی باشترین یانه‌ی جیهان له‌گه‌ڵیان بووم و هه‌ر له ڕیزی ئه‌م یانه‌یه‌دا مێژووێكی پڕشنگدارم بۆ خۆم نووسیه‌وه.
هاوكات به‌رگریكاره‌كه سوپاسی كلاریسی هاوسه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشتی بوونه، گوتیشی، من هه‌ست ناكه‌م ڕیال مه‌درید به‌جێده‌هێڵم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه هه‌موو كات له دڵم ده‌مێنێته‌وه‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شی هه‌یه، من ئه‌و كاته‌ی كه هاتم بۆ ئێره منداڵ بووم، ئێستاش گه‌وره بوومه‌و تیپه‌كه‌م به‌جێده‌هێڵم و خانه‌واده‌كه‌م شانازیم پێوه‌ده‌كه‌ن.
مارسێلۆی ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاروحه‌وت له یانه‌ی فلۆمینێسی به‌ڕازیلیه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیال مه‌درید كرد‌و له ماوه‌ی پازده ساڵی یاریكردنی به درێسی یانه‌ی شاهانه بيست و پێنج نازناوی له ئاستی ئیسپانیا‌و ئه‌وروپاو جیهان له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، له‌م مانگه‌شدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕیال ته‌واو بوو و به‌فه‌رمی ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشت .
مارسیڵۆ: هه‌ست ناكه‌م ڕیاڵ به‌جێده‌هێڵم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه هه‌موو كات له دڵم ده‌مێنێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.