یانه‌ی به‌نفیكای پۆرتوگالی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ل یانه‌ی لیڤه‌رپول گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری ئۆرگوایی داروین نونێز بۆ ریزه‌كانی رێدز له مێركاتۆی هاوینه به بڕی حه‌فتاوپێنج ملیۆن یۆرۆ.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی به‌نفیكا هاتووه، له‌گه‌ڵ سورپۆشه‌كان گه‌یشتینه رێككه‌وتن بۆ فرۆشتنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی ئه‌م یاریزانه به یانه ئینگلیزیه‌كه كه به‌پێی گۆڕانگاریهكان بڕی تێچووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌گاته سه‌د ملیۆن یۆرۆ.
جێی ئاماژه‌یه زۆرێك له ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ دووپاتیان كردۆته‌وه كه یاریزانی سه‌نیگالی سادیۆ مانێ نزیكه له رۆیشتن له ریزی یانه‌ی لیڤه‌رپول و له لایه‌ن یانه‌ی بایره‌ن میونشنی ئه‌ڵمانیه‌وه كراوه‌ته ئامانج، بۆیه یانه ئینگلیزیه‌كه بیر له شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كات.
یانه‌ی به‌نفیكای پۆرتوگالی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.