به‌رگریكاری ناسراوی ئیتاڵی جۆرجیۆ كێلینی به‌پێی بۆندێك په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لۆس ئه‌نجلوس گه‌لاكسی ئهمهریكیهكهوه ده‌كات.
له‌مباره‌وه یانه ئه‌مه‌ریكیه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، كێلینی ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵ دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتوس، له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لۆس ئه‌نجلوس گه‌لاكسی ده‌كات.
كێلینی له ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵی یاریكردنی بۆ یوڤێ توانیویه‌تی ژماره‌یه‌ك ده‌ستكه‌وت له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ست بێنێت، دياترين ئه‌و نازناوانه‌ی كه ئه‌م به‌رگریكاره له ڕیزی بیانكۆنێری به‌ده‌ستی هێناون بریتیه له نۆ نازناوی له‌سه‌ریه‌كی خولی ئیتاڵیا‌و پینج نازناوی جامی ئیتاڵیا‌و پێنج نازناوی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش سه‌دوحه‌ڤده یاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه‌و پارساڵ نازناوی جامی یۆرۆی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.