یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی به‌فه‌رمی ڕۆیشتنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتنی له یانه‌كه راگه‌یاند.
له‌مباره‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكرده‌وه كه پۆچیتینۆ له كانوونی دووه‌می دووهه‌زاروبیست و یه‌ك ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی پی ئێس جی گرته ئه‌ستۆ، دوای ساڵ و نیوێك به‌رده‌وام بوون و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی لیگاوه‌ن و جامی سوپه‌ری فه‌ره‌نسا و جامی فه‌ره‌نسا، دواجار بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ره‌كه درا.
به پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پۆچیتینۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه كه ئه‌م ڕاهێنه‌ره نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.