شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە هێرشێكی ئاسمانی لە وادی سەرسار هەشت فەرماندەی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە كوژراون.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزە ئەمنییەكان لەناو حەشارگە ئامانجدارەكەدا چەك و كەرەستەی لۆجستییان دۆزیوەتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكان بە پاڵپشتی ئاسمانی دەستیان بە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە كردووە، بەو پێیەی توانیویانە گەمارۆی ئەو تیرۆریستانە بدەن و شەڕیان لەگەڵدا بكەن، ئەمەش وایكرد فڕۆكەوانە عێراقییەكان بە سێ هێرشی ئاسمانی ئەو تیرۆریستانە بكەنە ئامانج و بیانكوژن.
لە هێرشێكی ئاسمانیدا 8 تیرۆریستی داعش كوژران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.