فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 06ـی 2022 کوژرانی 8 تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژئاوای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاشکرای کرد کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە 8 تیرۆریستی داعش لە وادی سەرسار لە باشووری ڕۆژئاوای سەڵاحەدین بکەنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو تیرۆریستانە لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.