پارێزگاری دهۆک و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و قایمقامی گەینسڤیڵ ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 06ـی 2022 کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەسەر بەرنامەی دەستەخوشکی نێوان دھۆک و گەینسڤڵ کرد.
کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک لەگەڵ ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و قائیمقامی شاری گەینسڤڵ لۆرن پاو و شاندەکەیان کۆبۆوەوە.
ڕاشیگەیاند: گفتوگۆیان لەسەر بەرنامەی دەستەخوشکی نێوان دھۆک و گەینسڤڵ و پلانی ھەردوو شارەکە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی ھاوبەش لە بوارەکانی پەروەردە و ھونەر و کار و شارەوانی و بواری تەکنیکی کرد.
ئەوەشی خستەڕوو کە شاندی شاری گەینسڤڵ سەردانی دھۆکیان کرد و لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و بەرپرسانی تری حکوومەت کۆبوونەوە و پاشان شاندەکە سەردانی شوێنە مێژوویی و شوێنەواریی و ئایینییەکانیان کرد و ئاشناییان لەگەڵ مێژووی ھەرێمی_کوردستان پەیداکرد.
کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە بەرنامەی دەستپێشخەری دەستەخوشکی نێوان دھۆک و گەینسڤڵ لەلایەن پرۆفیسۆرێکی زانکۆی فلۆریدا و ھاووڵاتی کوردی-ئەمریکی بەھار ئەرمەغانی پێشنیازکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.