ئه‌مڕۆ سێشه‌م حكوومه‌تی سعوودییه ڕازیبوونی خۆی نیشان دا له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای هه‌ردوو وڵات.
یاداشته لێكتێگه‌یشتنه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی سعوودییه خرایه به‌رباس و شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر یاداشته‌كه نیشان دا.
به تێكڕای ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌مه‌زاندی له‌سه‌ر یاداشته لێكتێگه‌یشتنه‌كه درا و به‌مه‌ش بۆ له‌مه‌ودوا كار له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای هه‌ردوو وڵات ده‌كرێ.
بڕیاره له یاداشته لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌دا حكوومه‌تی ئوردنیش به‌شدار بێت و له داهاتوودا كاره‌بای هه‌رسێ وڵاتی سعوودییه و عێراق و ئوردن به‌یه‌ك ببه‌سترێنه‌وه.
جێی باسه عێراق ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست كێشه‌ی كه‌می كاره‌با و نه‌بوونی وزه‌ی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌ناڵێنێ به‌تایبه‌تیش له وه‌رزی گه‌رمای هاویندا كه هاووڵاتییانی عێراق بۆ ئامێره‌كانی ساردكردنه‌وه و خۆفێنكردنه‌وه پێویستیان به وزه‌ی به‌رده‌وامی كاره‌با هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.