بڕیاره له ڕۆژانی 15 و 16ی ته‌مووزی داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتی سعوودییه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی وڵاتان بكات كه تێیدا چه‌ندان سه‌ركرده‌ی وڵاتانی كه‌نداو و عه‌ره‌بی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌وانه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودییه ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رۆكی وڵاتانی كه‌نداو و عێراق و میسڕ و ئوردنیش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاوی به جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت و دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی ژێرخانی ئابووری و ژینگه و هاوكارییه‌كان تاوتوێ بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كرده‌وه كه جۆ بایدن له‌نێوان 13 بۆ 16ی مانگی داهاتوو سه‌ردانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و له‌و سه‌ردانه‌شدا چاوی به چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی وڵاتان ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جۆ بایدن له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا له وڵاتی سعوودییه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان دۆخی ئه‌منی یه‌مه‌ن و هه‌ماهه‌نگی زیاتری ئابووری و ئه‌منی و ژینگه و كه‌شوهه‌وا تاوتوێ ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته ئیسڕائیل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و فه‌ڵه‌ستین كۆ ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.