پەیامنێری کوردستان تیڤی لە واشنتۆن پێی ڕاگەیاندین کە بەهۆی هەڵئاوسانی ئابووری، گرانی سووتەمەنی و خۆراک و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان وەکو هەموو وڵاتانی دیکەی جیهان ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش کردووە.
ئەم گرانییە وای کردووە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا نرخی هەر گالۆنێک بەنزین لە 6 دۆلار نزیک بێتەوە.
ئەمەش هەر سووتەمەنی نەگرتۆتەوە، بەڵکو خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەشی گرتۆتەوە، پێشتر سێتی ئاو بە دۆلارێک و 39 سەنت بوو، ئێستا بووەتە 3 دۆلار و 29 سەنت، واتە 90 سەنت زیادی کردووە و بەمجۆرە دوو بەرامبەر زیاتر بووە، هەروەها تەبەقەیەکی هێلکەی 12 دانەیی بە 57 سەنت بوو، بەڵام ئێستا بووەتە دۆلارێک 99 سەنت، واتە 4 بەرانبەر زیادی کردووە.
ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی کۆمپانیا گەورەکانە، لە مانگی ڕابردوودا قازانجێکی زۆریان کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە گرانی لە نرخی خۆراک و سووتەمەنی هەموو جیهانی گرتووەتەوە، دوو جەمسەرەکەی جیهان کە پێکهاتوون لە ئەمریکا و چین یەکتر بە هۆکاری ئەم گرانییەی جیهان تۆمەتبار دەکەن.
رەحیم ڕەشیدی/ پەیامنێری کوردستان تیڤی لە واشنتۆن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.