به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها لیژنه‌ی زانستی بڕیاری دا نه‌خۆشخانه‌ی د. شه‌هید هێمن ناسراو به جمهورییهكه ته‌رخان بكات بۆ حاڵه‌ته‌كانی سكچوون و ڕشانه‌وه.
سامان شێخ له‌تیف گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بە ئامانجی پێشوازیکردن لە نەخۆش و چارەسەرکردنیان، لەسەر ڕاسپاردەی د. سەباح نه‌سره‌دین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دوایی چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی، بە پێویست زانرا نەخۆشخانەی د. شەهید هێمن ناسراو بە جمورییەکە بە ڕووی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی بکاتەوە بۆ بوونی هەر کەیس و حاڵەتێکی سکچوون و ڕشانەوە کە پێویست بە داخڵبوون بکات.
ڕاشگه‌یاند: ئامانج له ته‌رخانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئەو لۆدە زۆر و سەردانیکردنە هەیە كه لەسەر نەخۆشخانەکانی شار و د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان و ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە دروستبووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له سبه‌ی كاتژمێر 8 بەیانییه‌وه هاووڵاتییان و نه‌خۆشانی سكچوون و ڕشانه‌وه دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن بکەن .
لەگەڵ گۆڕینی کەشوهەوا و بەرزی پلەکانی گەرما، ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەنێو گەورەساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە، پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە هاووڵاتییان بە ڕەچاوکردنی چەند ڕێنماییەك كه ئه‌وانیش پێكهاتوون له:-
1 -بەکارنەهێنانی ئەو بەروبوومانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن
2- شووشتنەوەی سەوزە و میوە بە باشی بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم
3- بەکارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لە پاک و خاوێنی
4- دڵنیابوون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاکڕاگرتنی
5- شوشتنی دەستەکان بە باشی بە ئاو و سابوون دوای دەستلێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.