به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگركردنی دوو كه‌سی ڕاگه‌یاند كه یه‌كێكیان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له هاووڵاتییه‌ك كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی سەید سادق سکاڵای تۆمار کرد کە ھەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (د. أ. ر) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیش گیرا بەسەر چەکێک لە جۆری دەمانچە کە له‌لای تۆمەتبارەکە بووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە چالاکییەکی دیکەدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ل. س) دەستگیر بکەن کە لە بنکەی پۆلیسی عەربەت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکرابوو و داواکراو بوو بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادان.
جه‌ختیی كرده‌وه كه ئێستا ھەردوو تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش له‌گه‌ڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.