پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 06ـی 2022 لە قەڵادزێ باندێکی دەستگیر کرد، بەتۆمەتی شێوازێکی نوێی فێڵکردن لە هاووڵاتییان کە لە ڕێگەی کارتی یانسیبەوە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە هاوکاری پۆلیسی فریاکەوتن باندێکیان دەستگیر کرد کە لەناو بازاڕی قەڵادزێ لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکی 3 تەگەری بە بەکارهێنانی کاری یانسیب و فێڵكردن له خه‌ڵك کاڵای ئەلیکترۆنییان به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا ساخ كردۆته‌وه كه پێكهاتوون له 3 كه‌س.
ڕاشیگەیاند: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ركه‌وتووه کە له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی نزیكه‌ی هەزار كارتی یانسیب بۆ ساخکردنەوەی کاڵای ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بانگەشەی ئەوەیان کردووە ئەو کاڵایانەی نرخه‌كه‌ی تا 35 هه‌زار دینار ده‌ڕوات، نیشانی خەڵکیان داوە وەک سەرنجڕاکێشان بۆ کڕیاران دەردەچێت، بەڵام هیچ کام لە کاڵا بەنرخەکان لەنێو بلیتەکان نەنووسراون کە هەر بلیتێکیان تەنها بە 1000 دینار فرۆشتووە، ئەوەش هەبووە ئه‌گه‌ر کڕیارێک كارتێكی هه‌ڵبژاردبێ و چانسی هەبووبێ ئامێرێکی بۆ دەرچووبێت نرخەکەی زۆر کەمتر بووە لە قیمەتی بلیتەکە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوەش بۆ لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە هەستاون بە دانانی جۆری ئەو کاڵایە لەناو بلیتەکاندا کە نرخیان زۆر کەمترە و خۆیان تەنها به 100 دینار بۆ 200 دینار كڕیویانه وە کەمترین هەلیش بۆ کڕیاران بەو نرخە کەمە دانراوە.
ئاشکراشی کرد کە هه‌ر له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بانده‌كه ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵكێكی زۆر کارتەکەیان بە هەزار دیناری عێراقی کڕیوە، به‌ڵام بۆ زۆرترین کڕیار کاڵا کەمنرخەکان ده‌رچووه، لە کاتێکیشدا کاڵا زۆر بەنرخەکان هەرگیز لەناو بلیتەکاندا نەبوون وە بۆ کەسیش دەرنەچووە.
ڕوونیشی کردەوە کە سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینن به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 456 له یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون. دانیان بە تاوانەکەیان ناوە کە جگە لە شاری قەڵادزێ، پێشتر لە شوێنە جیاجیاکانی تری هەرێمی کوردستانیش ئەو جۆرە تاوانەی فێڵکردنەیان ئەنجامداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش دا کە ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی جۆری (پیك اب/ مازدا) و (ماتۆڕسكیلی/ 3 ته‌گه‌ری) و 530 هەزار دیناری عێراقی لەگەڵ نزیكه‌ی هەزار بلیتی یانسیب کە لە ڕووداوی فێڵکردنەکە بەکارهاتوون. لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.