وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 06ـی 2022 سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی وەزارەتەکەی کرد و لەلایەن وەزیری تەندروستی پێشوازی لێکرا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازی لە تیمێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی د. ئومێد صباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
ڕاشیگەیاند: لە دیدارەکە وەزیری تەندروستی لە ڕاپۆرتێکدا پوختەیەکی ڕەوشی تەندروستی و بەرنامە و پڕۆژەکان و کێشە و گرفت و داواکاریەکان و چەندین باس و پڕۆژەپێشنیار و چارەسەری گونجاوی خستەڕوو بەمەبەستی گەیاندنی زۆرترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش دا کە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بە ڕۆڵ و ئەرکی وەزارەتی تەندروستی کرد لە دەستنیشانکردن و داڕشتنی پلانی ستراتیژی و بەرچاوڕوونی بۆ خزمەتگوزاریەکان لە سێکتەرە جیاوازەکان و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی، تەواوی پاڵپشتی و ھەماھەنگی ئەنجوومەنی وەزیرانی دووپات کردوە بۆ وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ چەندین بڕیاری گرنگ بەمەبەستی ڕەزامەندی و دابینکردنی پێداویستیەکان و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوەندی تەندروستی ھاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.