له ئه‌مریكا ئافره‌تێكی نووسه‌ر به ناوی (نانسی برۆفی) ته‌مه‌ن(71) خاوه‌نی كتێبی "چۆن مێردەکەت بکوژیت"بە کوشتنی مێردەکەی تۆمەتبار کرا.
نانسی دوای ئه‌وه‌ی راپێچی به‌رده‌م دادگا كرا ،داده‌وران بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئافره‌ته بۆ ئه‌وه‌ی بیمه‌ی ژیان وه‌ربگرێت كه بڕه‌كه‌ی 1.5 دۆلاره، هه‌ڵساوه به كوشتنی مێرده‌كه‌ی هه‌ر بۆیه داده‌وران بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ نانسی ده‌ركرد.
نووسه‌ری كتێبی" چۆن مێرده‌كه‌ت بكوژیت" پێش كوشتنی مێرده‌كه‌ی له‌كتێبه‌كه‌ی باسی له شێوازه‌كانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كان ده‌كات ،له‌هه‌مان كاتیش دا پێشبینی كوشتنی مێرده‌كه‌ی كردبوو.
شایانی باسه ئه‌م ئافره‌ته نووسه‌ره خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی تره وه‌كو"مێردی هەڵە" و "خۆشەویستی هەڵەکە" ناونیشانی كتێبه كانیشی زۆر سه‌رنج راكێش بوون، له ساڵی 2018 نانسی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌رێگه‌ی ته‌قه‌كردن كوشتووه.
ئا- كامران
ژێده‌ر -NSA
نوسەری کتێبی "چۆن مێردەکەت بکوژیت" بە کوشتنی مێردەکەی تۆمەتبار کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.