له ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ، شه‌وی رابردوو چه‌ند یاریه‌ك به‌رێوه‌چوو به‌رێوه‌چوون، له یاریه‌كانی كومه‌ڵه‌ی سێ و ئاستی یه‌كه‌م دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له یاریگای برۆسیا پارك میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیایی كردوو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به پێنچ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ .
جوشوا كیمیچ له خوله‌كی 10 گۆڵی یه‌كه‌می بۆ مانشاڤت توماركرد، له دوا خوله‌كی گیمی یه‌كه‌م ئیلكای گۆندۆگان به لێدانی سزا دووه‌م گۆلی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای به‌ده‌ست هیناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 51 تیمۆ ڤێرنێر سێیه‌م گۆڵی ئه‌ڵمانیه‌كانی به‌ناوی خۆی كرد،له خوله‌كی 68 ، 69 تیم‌و ڤێرنێر هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ ئیتاڵیه‌كان نه‌هێشت و دوو گۆڵی تری له‌سه‌ر یه‌كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لمانیا توماركر به پێنچ گۆڵ پێشیخستن، له‌به‌رامبه‌ر دا ئیتاڵیه‌كان هه‌وڵی گۆرینی ئه‌نجامه‌كه‌یان دا و توانیان له خوله‌كه‌كانی 78 ، 90 دوو گۆڵ له رێگای هه‌رێك له یاریزانان وێلفرێد نۆننتۆی و ئه‌لیساندرۆ باستونیهوه توماربكه‌ن.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌ڵمانیه‌كان سه‌ركه‌وتن بۆ پله‌ی دووه‌می كومهڵهكه به شه‌ش خال و ئیتالیهكانیش پله‌ی یه‌كه‌می كومهڵهكهیان له‌ده‌ستدا و دابه‌زین بۆ پله‌ی سێیه‌می كومهڵهكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.