له ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ، شه‌وی رابردوو چه‌ند یاریه‌ك به‌رێوه‌چوو به‌رێوه‌چوون، له یاریه‌كانی كومه‌ڵه‌ی سێ و ئاستی یه‌كه‌م دا، هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا به‌رده‌وامه له سوپرایزه‌كانی ئه‌م كومهڵهیه و ئه‌مجاره‌ش له یاریگا و به‌رده‌م هانده‌رانی خۆی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای تووشی شكستێكی قۆرس كرد و له ڕكابه‌ریه‌كان دووریخستنه‌وه كاتێك به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێبرده‌وه.
رۆناڵد سارای له خوله‌كی 16 دا گوڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌نگاریا توماركردوو گێمی یه‌كه‌میان به‌م ئه‌نجامه ته‌واو كرد، له گێمێ دووه‌م دا ئینگله‌را بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری ده‌ستیان به ڕكابه‌ری كرد به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ، هه‌نگاریا به ئاستێكی نایاب ده‌ركه‌وتن و له خوله‌كی 70 دووه‌م گۆڵیشیان له رێگای یاریزان رۆنالد سارایه‌وه توماركرد، ده خولهك دوای ئه‌و یاریزان زۆلت ناجێ واژووی له‌سه‌ر سێیه‌م گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد، به‌ر له كۆتایی هاتنی یاری به یه‌ك خولهك یاریزان دانیێل گازداك سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردوو ئه‌ویش چواره‌م گۆڵی هه‌نگاریا به‌ناو خۆی كردوو یاریش به‌م سه‌رنجامه به‌سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی هه‌نگاریا لبه كۆتاهات، به سی خاله‌ش هه‌نگاریا به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی و ئینگلته‌راش ته‌نها دوو خاڵی هه‌یه و له دوا پله‌ی رێزبه‌ندی كومهڵهكهیدایه.
له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هه‌نگاریا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینگڵته‌را تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.