له ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا و له ئاستی یه‌كه‌م و كومه‌له‌ی چواره‌م ، هه‌ڵبژارده‌ی هۆله‌ندا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانی و ئه‌مجاره‌ش له یاریگا و به‌رده‌م هانده‌رانی توانی سێ خالی گرنگ له هه‌لبژارده‌ی وێلز وه‌رگریت و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ی لێبرده‌وه.
له خوله‌كی 17 دا پرتهقالیهكان ده‌ستپێشخه‌ریان كرد له توماركردنی گۆڵی یه‌كه‌م له رێگای یاریزان نوا لانگهوه ، شه‌ش خولهك دوای ئه‌و یاریزان كودی جاكبۆ توانی هه‌ڵبژارده‌ی هوله‌ندا بكاته خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، له‌به‌رامبه‌ر دا و له خوله‌كی 26 بیرنان جونسون جیاوازی كه‌مكرده‌وه و گۆڵی یه‌كه‌می بۆ وێلز توماركرد و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ،له گێمی دووه‌میش ئه‌م ئه‌نجامه به‌رده‌وام بوو تا دوا خوله‌كه‌كانی زیادكراوی یاری كاتێك گاریس به‌یل توانی گوڵی یه‌كسانبوونه‌وه توماربكات ، به‌ڵام خۆشیه‌كانی زۆری نه‌بردوو مه‌مفیس دیپای به تۆماركردنی گۆلی سێیه‌م هه‌م خۆشیانی لێ تیكداو هه‌میش سێ خاڵی یاریه‌كه‌ی لێ وه‌رگرتن.
به‌م سه‌ركه‌وتنه هۆلهندیهكان به 10 خأل بێ ڕكابه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌می كومهڵهكهیدان و وێلزیش ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه و له دوا پله‌ی كومهلهكهیدا و له كێبڕكێش كرایه ده‌ره‌وه.
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر وێڵز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.