یاریزانی سربی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد نیمانیا ماتیچ به‌پێی بۆندێك په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی رۆمای ئیتالیه‌وه كرد.
له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ی رۆما به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌پێگه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه بڵاویكرده‌وه، یاریزانی هێلی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد نیمانیا ماتیچ به‌پێی گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز و له‌گه‌ل بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی رۆما كرد.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ماتچ له‌به‌رامبه‌ر بری چوار ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار یۆرۆ درێسی گوركه‌كانی رۆما ده‌پۆشێت، له‌رابردووش ئه‌م یاریزانه له‌ژێر چاودێری راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی رۆما جۆزی مۆرینیۆ له‌یانه‌كانی چێسلی و مانچسته‌ر یونایتد یاری ئه‌نجامداوه.
نیمانیا ماتیچ به‌پێی بۆندێك په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی رۆمای ئیتالیه‌وه كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.