له باره‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی، به‌فه‌رمی یاریزانی لاوی به‌رازیلی ماركینیۆسی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له ساوپاولۆوه گواستیه‌وه یانه‌كه‌ی.
ئارسنال له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی به‌یانامه‌یه‌كی ده‌ركردوو ئاماژه‌ی به‌گواستنه‌وه‌ی لاواه به‌رازیلیه‌كه كرد، ماركینوس له‌گه‌ڵ ساوپاۆلۆ له وه‌رزی رابردوو به‌شداری له 33 یاریدا كردووه و توانیویه‌تی ئاستێكی به‌رز پێشكێش بكات.
بریار وایه له هه‌فته‌كانی داهاتوو یاریزانه به‌رازیلیه‌كه گه‌شتی شاری له‌نده‌ن بكات و به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی واژووبكات، ئیدۆ گاسپه‌ر به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئارسنال سه‌باره‌ت به هێنانی یاریزانه‌كه ووتی، خۆشحالین بهتهواكردنی گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاۆلۆ چونكه ماوه‌یه‌كه به‌دوای ئه‌م یاریزانهوهین.
ئه‌و ووتیشی یاریزانه‌كه هێشتا له ته‌می نۆزده ساڵیدایه بوویه ئه‌و ده‌بیته داهاتوو بۆ یانه‌كه‌مان، ناوبراو زیاتر ووتی به‌و په‌ڕی خۆشحالیه‌وه چاوه‌رێی ماركینۆس ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێش وه‌رز به‌شداریمان له‌گه‌ڵدا بكات و په‌یوه‌ندی به ماڵه نوێكه‌یه‌وه بكات.
ئارسناڵ یاریزانی لاوی به‌رازیڵی ماركینیۆسی ته‌مه‌ن 19 ساڵ گواسته‌وه ڕیزه‌كانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.