پۆلیسی ههولێر دهستگیركردنی دوو تۆمهتباری بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی کردن راگهیاند.
پۆلیسی ههولێر بڵاویكردووهتهوه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی باکوور، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد بەناوەکانی (ڕ. ع. ع.) و (ا. ر. ع.) بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی کردن لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کە هەڵسابوون بە دزینی پاتری بارهەڵگر و کەلوپەلی خانووی هەیکەل شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و بردنی کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان.
پۆلیسی ههولێر راشیدهگهێنێت، لەکاتی دەستگیر کردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا بارهەڵگر و سێ پاتری بارهەڵگر و سێ کۆسەرە و دڕێلێک داگیرا.
هەروەها لە کاتی دەستگیر کردنیان دەست بەسەر ماددەی هۆشبەریش داگیرا.
پۆلیسی ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (446) لەیاسای سزادان و ڕەوانەی دادگا کران بۆ دیاری کردنی چارەنووسی تۆمەتباران.
پۆلیسی ههولێر: 2 تۆمهتبار دهستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.