دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و درۆنه ئاشكرا كرد كه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كه‌وتبووه خواره‌وه.
دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ چوارشەم 15ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیار سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێک كه‌وته خواره‌وه.
ڕاشگه‌یاند: درۆنه‌كه چاودێریی ناوخۆیی بووه و بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا كێشاوه و تێکشكاوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەوەی جێی خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه نەکەوتووتەوە.
دژه‌تیرۆری كوردستان هه‌روه‌ها هاونیشتمانییانی دڵنیا كرده‌وه کە ڕووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م درۆنێك له نزیك شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه كه‌وته خواره‌وه.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.