ئه‌مڕۆ چوارشه‌م منداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له ئاوی زێی گه‌وره له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
نه‌قیب ئامانج شێخانی به‌رپرسی به‌رگریی شارستانی خه‌بات بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م منداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له كاتی مه‌له‌كردن له زێی گه‌وره خنكا.
ڕاشیگه‌یاند: منداڵه‌كه ناوی عه‌بدوڵا مه‌حموود ئهسعهده و خه‌ڵكی گوندی ههوێرهیه و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تییه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای هه‌وڵێكی زۆری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌بات، توانرا ته‌رمی منداڵه‌كه له‌نێو ئاو ده‌ربێنن و ڕأده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی بكه‌نه‌وه.
په‌یامنێر/ سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.