وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئاشكرای كرد، به‌هۆی گۆڕینی ڕێڕه‌وی چوار ڕووبار كه ده‌ڕژێنه نێو خاكی عێراقه‌وه، له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ سكاڵا له دژی ئێران تۆمار ده‌كه‌ن.
عه‌ون زیاب گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به ئاژانسی دهنگوباسی عێراقی ڕاگه‌یاند: ئێران ئێستا به‌ته‌واوی ڕێڕه‌وی چوار ڕووباری گۆڕیوهكه ده‌ڕژێنه نێو خاكی عێراقه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: چوار ڕووباره‌كه بریتین له سیروان و ئه‌لوه‌ند و زامكان و عه‌باسیان كه پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئاو بوون بۆ عێراق و ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاویان ده‌ڕژانده نێو خاكی عێراق بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووباری سیروان كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی ئاوی ڕووباری دیجله بوو، پێشتر ده‌ڕژایه نێو ڕووباری تانجه‌ڕۆ و به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له پارێزگای سلێمانی و هه‌روه‌ها حه‌مرین له پارێزگای دیاله، هه‌روه‌ها ڕووباری ئه‌لوه‌ند ده‌ڕژایه نێو ڕووباری دیاله له نزیك شاری جه‌له‌ولا، ئه‌و دوو ڕووباره سوودێكی زۆریان بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵی ناوچه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی گۆڕینی ڕێڕه‌ویان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌كی زه‌ق و ڕأستهوخۆی یاسا و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
عه‌ون زیاب گوتیشی: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له وڵات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت تا چاره‌سه‌ری كه‌مئاوی و وشكه‌ساڵی له وڵات كه‌متر ببێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره دبلۆماسییه‌كان سوودیان نه‌بوو، ئه‌وا عێراق ناچار ده‌بێت له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێكخراوی یونكسۆ كه تایبه‌ته به ژینگه و مافه‌كانی مرۆڤ، سكاڵا دژی ئێران تۆمار بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.