بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 06ـی 2022 هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە لە گۆڕانی لە کات و ژمارەی وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن لە ماڵپەڕی هاتووچۆ.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییانەی خوازیارن کۆدێک وەربگرن بە مەبەستی وەرگرتنی ئەو تابلۆ چوار ژمارەییانەی بڕی ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە.
هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند: پڕکردنەوەی کۆدی سەردانیکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە کاتژمێر 06:00 گۆڕا بۆ کاتژمێر 08:00.
ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەی وەرگرتنی کۆد بۆ هاووڵاتییان لە 210 کۆدەوە بۆ 250 کۆد زیادکرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە . پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن کاتێک کۆدی سەردانیکردنیان وەرگرت لە ماڵپەڕەکە، لەلای خۆیان بیپارێزن و لە ڕێکەوتی سەردانیکردن چاپی بکەن و لەگەڵ داواکارییەکەی بیدەنە دەستی لیژنەی تایبەتمەند، دواکات بۆ گەڕاندنەوەی مامەڵەکانیان کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.