شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شه‌پۆڵێكی به‌تینی گه‌رما ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كات.
سادق عه‌تییه شاره‌زای بواری كه‌شناسی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له (فه‌یسبووك) ڕایگه‌یاند: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شه‌پۆڵێكی گه‌رما ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌كه به‌تین ده‌بێت و له دووسبه‌ی هه‌ینی ده‌ست پێ ده‌كات و ڕۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: جگه له‌م شه‌پۆڵه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، شه‌پۆڵێكی تریش دوای ئه‌و دێت، به‌ڵام ئه‌و له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێت.
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه پله‌كانی گه‌رما 1 بۆ 2 پله به‌رز ده‌بنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندبوو: سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانیش بریتی ده‌بن له: هه‌ولێر 38، سلێمانی 37، دهۆك 37، كه‌ركووك 42، هه‌ڵه‌بجه 39، سۆران 36، ڕاپه‌ڕین 37 و گه‌رمیان 43.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.