به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركووک ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی په‌تایه‌كی نوێی له پارێزگاكه‌یان ڕاگه‌یاند.
دكتۆر نه‌بیل حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركووک ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دوای ئه‌نجامدانی پشكنین له حاڵه‌تێكی گوماناوی، ده‌ركه‌وت یه‌كه‌م تووشبووی نه‌خۆشی كۆلێرا له كه‌ركووك هه‌یه و تۆمار كرا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی كه تووشی په‌تای كۆلێرا بووه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵه و دانیشتووی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووكه.
جێی باسە نەخۆشی کولێرا، نەخۆشییەکی درمییە و بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و خۆراکی پیسەوە دەگوازرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.