ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌دان خۆپیشانده‌ر له سنووری پارێزگای بابل هاتنه سه‌ر شه‌قام به‌هۆی كێشه و كه‌می ئاوی خواردنه‌وه له پارێزگاكه‌یان.
خۆپیشانده‌ران به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و نه‌هاتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له ماڵه‌كانیان، له سه‌نته‌ری شاری حیله خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و شه‌قامه‌كانیان داخست.
خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان پارێزگای بابل و نه‌جه‌فیان به‌ڕووی شوفێران داخست وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر گرتنه‌وه‌ی ئاو و نه‌گه‌یشتن به ماڵه‌كانیان.
خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان له پارێزگار كرد به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مئاوی ماڵانیان بكات. جه‌ختیشیان كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر له زووترین كاتدا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت هه‌ڵوێستی توندی تریان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.