له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی جه‌خت له پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق كرایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی فڕاكسیۆنی سه‌در له حه‌نانه له پارێزگای نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه.
موقته‌دا سه‌در له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ نوێنه‌رانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی كرده‌وه كه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان په‌شیمان نابنه‌وه و جارێكی تریش ناگه‌ڕێنه‌وه نێو پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جارێكی تر به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ناكه‌نه‌وه هه‌تا گه‌نده‌ڵكاران مابن و به‌شداری پڕۆسه‌كه بكه‌ن، مه‌گه‌ر دۆخه‌كه بگۆڕێ و گه‌نده‌ڵكاران نه‌مێنن.
موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی كردووه كه گوێڕایه‌لی فه‌رمانه‌كانی بوون.
لای خۆشییه‌وه حه‌یده‌ر حه‌داد ئه‌لخه‌فاجی نوێنه‌رانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی فڕاكسیۆنی سه‌در و یه‌كێك له ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند: ناگه‌ڕێینه‌وه نێو پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی كه له‌سه‌ر بنه‌مای پشك پشكێنه بنیات نرابێت.
ڕاشیگه‌یاند: ڕێككه‌وتن له‌گه‌ل گه‌نده‌ڵكاران نییه و جارێكی تریش به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ناكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
جێی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌در له‌سه‌ر فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در به تێكڕا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به محه‌مه‌د حه‌لبووسی كرد و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش و واژووی له‌سه‌ر نامه‌ی هه‌ر 73 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.