تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو 384 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و داخڵکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێک ئاماری 12 کاتژمێری ڕابردووی داخلبووی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەهۆی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوەی خستەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە 41 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار، 197 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن، 74 نەخۆش نەخۆشخانەی شۆڕش و 72 نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە داخل کراون.
لەگەڵ گۆڕینی کەشوهەوا و بەرزی پلەکانی گەرما، ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەنێو گەورەساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە، پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە هاووڵاتییان بە ڕەچاوکردنی چەند ڕێنماییەك كه ئهوانیش پێكهاتوون له:-
1 -بەکارنەهێنانی ئەو بەروبوومانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن
2- شووشتنەوەی سەوزە و میوە بە باشی بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم
3- بەکارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لە پاک و خاوێنی
4- دڵنیابوون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاکڕاگرتنی
5- شوشتنی دەستەکان بە باشی بە ئاو و سابوون دوای دەستلێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.