بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی قەیرانی سووتەمەنی كە پارێزگایەكەی گرتەوە ، پارێزگای سەڵاحەدین شاهیدی ڕیزێكی درێژی ئۆتۆمبێلەكانی بەردەم بەنزینخانەكان بوو.
سەرچاوە عێراقییەكان بڵاویان كردۆتەوە ، لە ژێر رۆشنایی ئەو ترسانەی كە لە پەرەسەندنی فراوانبوونی قەیرانەكەدایە كە ڕەنگە بگاتە پارێزگاكانی دیكە، دەیان ئۆتۆمبێل لەبەردەم بەنزینخانەكانی پارێزگای سەڵاحەدین وەستاون.
جێگای ئاماژەیە عێراق خاوەنی یەدەگی گەورەی نەوتە، بەو پێیەی دووەم گەورەترین هەناردەكارە لە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت "ئۆپێك"، بە مەزەندەكردنی قەبارەی بەرهەمهێنانی 3.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، نەوتیش 90%ی داهاتەكانی پێكدەهێنێت.
https://tinyurl.com/mtvc6tte
قەیرانی بەنزین پارێزگاكانی عێراقیش دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.