Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:17

سەركردەكانی ئەوروپا جەخت لەسەر هاوكاریكرنی كیێڤ دەكەنەوە 

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شەمەندەفەر گەیشتنە ئۆكرانیا
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵز راوێژكاری ئەڵمانیا و ماریۆ دراگی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شەمەندەفەر گەیشتنە كیێڤ.
لەباریەوە ئۆلاف شۆڵز ،راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند: نەك تەنها دەمانەوێت هاوسۆزی خۆمان نیشان بدەین، بەڵكو دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی ئەو هاوكارییانەی ڕێكیان دەخەین، دارایی و مرۆیی، هەروەها كاتێك باس لە چەك دەكرێت، بەردەوام دەبێت.
هەروەها گوتی: ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم كارە تا ئەو كاتەی كە پێویستە بۆ شەڕكردن بۆ سەربەخۆیی ئۆكرانیا.
جێگای ئاماژەیە لەدوای دەستپێكردنی لەشكركێشی ڕووسیا لە 24ی شوبات، ئەمە یەكەم سەردانی ئەو سێ سەركردەیە بۆ ئۆكرانیا .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.